سەردێڕ:

پێشبینی بارینی بەفر لە هاویندا دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-08-04

102292 جار خوێندراوەتەوە

زانایەکی بواری گڕکانەکان رایگەیاندووە، لە داهاتوودا زەوی روبەڕوی تەقینەوەی چەند گڕکانێک دەبێتەوە، کە دەبێتەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.

ئیڤان کۆلیکۆف زانای بواری گڕکانەکانە لە روسیا و رایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا زەوی چاوەڕێی روودانی تەقینەوەی چەندین گڕکانى کارەساتئامێز دەکات، کە دەبێتەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا، بە شێوەیەک لە هاویندا بەفر ببارێت.

پێگەی ئەلیکترۆنی  Planet News ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پێشبینیەکانی ئیڤان کۆلیکۆف، لە هەر سەد ساڵێکدا جارێک یان دوو جار چەندین گڕکانی کارەساتئامێز دەتەقنەوە، بەڵام لە دوو سەدەی رابردوودا رووداوی لەو جۆرە رووینەداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەی روونەدانی گڕکانی کارەساتئامێز زۆری پێچووە، لەبەر مەترسی کارەساتەکە و لێکچواندنی، ئاماژەی بە هەریەک لە گڕکانی کراکاتاوی ساڵی ١٨٨٣  و گڕکانی تامبورای ساڵی ١٨١٥ ئەندەنوسیا کردووە، دەشڵێت، "تەقینەوەی ئەو دوو گڕکانە، بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی پلەکانی گەرمی هەوا لە ئەوروپا و زیادکردنی ڕێژەیەکی زۆری باران."

بەپێی کۆلیکۆف، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لەسەر تەقینەوەی گڕکانی کارەساتئامێز نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر تەقینەوەی گڕکانی لەو جۆرەدا تێنەپەڕیوە، لەهەر ساتەوەختێکدا ئەگەری رووداوی لەو جۆرە هەیە.