سەردێڕ:

روسیا کاتی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلى کارەبایی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-08-03

2815 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی روسیا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی زنجیرە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی زیتای روسی پێویستە لە کۆتایی ئەمساڵدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دێنیز مونتۆرۆڤ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی روسیا رایگەیاند، "ئاشکرایە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی زۆرێک لە پرۆژە پیشەسازییەکان داناوە، بەڵام بەهیوام ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیتای روسی هەموو بەربەستەکان ببڕێت و لەکۆتایی ئەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنان بکات."

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە کۆتایی هاتووە و بەڵام جارێ دیار نییە کە لە داهاتوودا دەنێررێتە وڵاتانی دیکە یاخود نا.

باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی زیتا لە شاری تۆلیاتی روسیا کۆدەکرێنەوە، ئەمەش ئەو شارەیە کە ئۆتۆمبێلی لادای تێدا بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە سێ دەرگاییە و بە کارەبا کاردەکات و خێراییەکەی ١٢٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.