سەردێڕ:

بۆچی مەحاڵە دەرگای فڕۆکە لە کاتی فڕیندا بکرێتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-08-03

15248 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە هەندێک کەس وابزانن، دەکرێت دەرگای فڕۆکە بە ئاسمانەوە بکرێتەوە، بەڵام لە راستیدا ئەم کارە لە ئەستەمەوە نزیکە و چەندین هۆکاریشی هەیە کە زانستی فیزیا بە ئاسانی دەستنیشانی کردوون.

پێش هەموو شتێک، تا بەرەو سەرەوە بڕۆیت، پەستانی هەوا لەسەرت کەمتر دەبێتەوە، واتا تا فڕۆکەکە بەرزتر ببێتەوە بەرەو ئاسمان، پەستانی هەوای دەرەوەی کەمتر دەبێت، بەو شێوەیە پەستانی ناوەوەی زیاد دەبێت.

تا پەستانی هەواش کەمتر بێت، هەناسەدان قورستر دەبێت، چونکە رێژەی ئۆکسجین لە هەوادا کەم دەکات.

لە کاتی بەرزبوونەوە تا ئاستی شەش کیلۆمەتردا، جەستەی مرۆڤ توانای ئەوەی نییە ئۆکسجینی پێویست هەڵبمژێت، بۆیە پەستانی ناو فڕۆکەکە وەک ئاستی ٢.٧ کیلۆمەتر دەچەسپێنن.

فڕۆکە مۆدێرنەکان لە بەرزیی ١٢ کیلۆمەتردا دەفڕن، ئەگەر پەستانی ناوەوەی بە شێوەیەکی گونجاو رێک نەخرێت هەناسەدان لەناویدا مەحاڵ دەبێت، بۆیە دەرگاکانیان بە شێوەیەک دروست دەکرێن کە بەرگەی ئەو جیاوازیی پەستانە بگرن کە لە نێوان ناوەوە و دەرەوەی فڕۆکەکەدا هەیە.

ب.ع