سەردێڕ:

٣٠ ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوێتدا لەلایەن عێراقەوە تێپەڕی

فۆتۆ: 
2020-08-02

3469 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی دووی ئابی ساڵی ١٩٩٠دا، هێزەکانی گاردی کۆماری عێراق، بەبێ ئاگاداری سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیری بەرگری عێراق، کوەیتی داگیرکرد و دواتریش وەک پارێزگای ١٩یەمی عێراق ناسێنرا.

دوای حەوت مانگیش، لە داگیرکردنی کوەیت چەند جارێک عێراق لە لایەن وڵاتانی ھاوپەیمانەوە ئاگادارکرایەوە کە لە کوێت بکشێتەوە، سەرەنجام لە ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٩١دا سوپای عێراق لە کوێت وەدەرنراو ژێرخانی سەربازی و ئابوری عێراق بە تەواوی وێرانکرا.