سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-02

4753 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٥١٧ چاکبوونەوە و ٥٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ١٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٨٩ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٥١٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ١١٨ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٢٩ هەزار و ١٥١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٨٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩١ هەزار و ٨٨٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.