سەردێڕ:

خواردنی قۆخ و قەیسی بۆ ئەم کەسانە 'مەترسیدارە'

فۆتۆ: 
2020-08-02

80994 جار خوێندراوەتەوە

قۆخ و قەیسی لە بەسوودترین میوە هاوینەکانن کە کەم کەس هەیە حەزی لێیان نەبێت، بەڵام خواردنی بەردەوامیان دەکرێت چەند زیانێکی هەبێت کە باشتر وایە ئاگاداریان بیت.

ماڵپەڕی سپوتنیک لە زاری پسپۆڕێکی بواری خۆراکەوە کە ناوی ئینا کۆنینینکۆیە دەڵێت، پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە یاخود ترشەڵۆکی گەدەیان لە ئاستێکی بەرزدایە دووربن لە خواردنی ئەو دوو میوەیە، نەک تەنیا ئەمان، ئەوانەشی کێشی لەشیان زۆرە پێویستە خواردنی قەیسی و قۆخ کەم بکەنەوە.

هەرچەندە لە ١٠٠ گرامدا تەنیا ٤٥ کالۆرییان تێدایە، بەڵام دەکرێت ببنە هۆی خراپتربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، وەک هەوکردنی پەنکریاس و گەدە.

پسپۆڕەکە باس لەوەش دەکات، تەنانەت لە کاتی ئاساییشدا پێویستە ئەو دوو میوەیە بە کەمی بخورێن، بەهۆی هەستیاریی میوەکانیشەوە، پێویستە زۆر بە کەمی بە منداڵ بدرێن.

ئینا جەختی لەوە کردوەتەوە کە قۆخ و قەیسی چەندین سوودی تەندروستییان هەیە، بۆ نموونە دژە شێرپەنجە و دژە ئۆکسانن و بڕێکی باش مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمیان تێدایە، بەڵام لە کۆتاییدا زۆر خواردنیان کاریگەریی نەرێنی زیاتر وەک لە سوود.

 

ب.ع