سەردێڕ:

کازمی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

فۆتۆ: 
2020-08-02

8401 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی هەردوو وڵاتیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.

نووسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، کازمی و ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە لە بوارە جیاوازەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ گەلانی هەردوو وڵات.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە پەیوەندییەکەدا باس لە رەوشی ئەمنییش کراوە و جەخت لە سەقامگیریی ناوچەکە کراوەتەوە و ئەردۆغان هیوای خواستووە عێراق روبەڕوی سەختی و ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری کرد و رایگه‌یاند، "ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه‌ خۆپیشانده‌ران به ‌ئامانج ده‌گرن و روبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌نه‌وه‌."