سەردێڕ:

وێنە.. بوونەوەرێکی نامۆ کە ١٥ پێیە دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-02

38815 جار خوێندراوەتەوە

لە کەناراوەکانی شاری لیڤەرپووڵی بەریتانیادا، بوونەوەرێکی سەیروسەمەرە دۆزرایەوە کە نزیکەی ١٥ پێ دەبوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی بەریتانی، لاشەی بوونەوەرەکە بۆنێکی ناخۆشی هەبووە کە دانیشتوانی شارەکەی بێزارکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی شەپۆلەکانی دەریاکە گواستویانەتەوە بۆ کەناراوەکە.

لەو وێنانەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، کە لەملاو ئەولاوە تووکی ئاژەڵەکە لێبووەتەوە و بەشێکی جەستەی ئاوساوە و بەشێکی دیکەی داخوراوە.

یەکێک لەوانەی بوونەوەرەکەیان بینیوە دەڵێت، "بە شێوەیەکی ناشرین شیبووبووەوە چەند شوێنێکی ئاوسابوو، بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانم."

رای زۆرینەی خەڵکی ئەوەیە کە ئاژەڵەکە یان مانگایە یاخود ئەسپ و بە هیچ شێوەیەک بوونەوەری ئاسمانی نییە.