سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی شۆستەیەک کە دوو ژن بەسەریدا دەڕۆن

فۆتۆ: 
2020-08-01

27021 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەڤیدیۆیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ساتی داڕمانی شۆستەیەکە لە کاتێکدا دوو ژن بەسەریدا دەڕۆن، ئەوەشی بووەتە جێگای سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەوەیە ئەو دوو ژنە گیانیان لەدەستنەداوە و تەنها برینداربوون.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو رووداوە ئێوارەی ڕۆژی رابردوو، هەینی، لە ناوچەی ولونغی سەر بە شاری تشونگ تشینگی چین روویداوە.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش باسیان لەوەکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی رووداوەکە بەهۆی داڕمانی زەوییەکەوە بووە، چونکە بارانێکی زۆر باریوە و لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکارەکانی دیکەی رووداوەکە بەردەوامە.