سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-01

3800 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٥٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٧٣٢ چاکبوونەوە و ٥١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٨٥٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٢٢ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٧٣٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧١٠ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٢٦ هەزار و ٧٠٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٨٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ هەزار و ٢٧٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.