سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی کەوتنی بەرزکەرەوەیەک و گیانلەدەستدانی ١١ کەس

فۆتۆ: 
2020-08-01

30430 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ناوخۆی هیندستان رایانگەیاند، لە شاری ڤیساکاپاتنام سەر بە ویلایەتی ئەندرا پرادێشی هیندستان، بەهۆی بەهێزی باوە کرێنێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسێکی ئاسایشی شاری ڤیساکاپاتنام ئەوەی ئاشکراکردووە، لەو بەندەرەی کۆمپانیای "هیندوستان شیپیارد لیمیتد" کاری لێدەکات، کرێنێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ١١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان کرێکاری گرێبەست بوون.

بە گوێرەی راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەش پێنج کرێکاری دیکە برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەی ڤیدیۆیی وەرگەڕانی کرێنەکە بڵاو کراوەتەوە.