سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمیی ئاسن لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-08-01

17109 جار خوێندراوەتەوە

کەمیی ئاسن یەکێکە لە کێشە باوەکانی تەندروستی بە تایبەت لە نێو ژناندا، چونکە لە سوڕی مانگانەدا ڕێژەیەکی زۆر خوێن لەدەست دەدەن.

ماڵپەڕی "Healthline" لە بابەتێکدا چەند نیشانەیەکی جیاوازی کەمیی ئاسنی دەستنیشان کردوە کە زۆر کەس نایانناسنەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. سەرئێشە

٢. قورسیی هەناسەدان

٣. نینۆکی شکاو

٤. ماندوویی بەردەوام

٥. پێستی زەردهەڵگەڕاو

٦. هەڵوەرینی قژ

٧. سەرمابوونی خێرا

٨. خەمۆکی

 

چارەسەر

ئەگەر هەستت کرد حاڵەتەکەت لە کۆنترۆڵ دەرچووە و زۆرینەی نیشانەکانت تێدایە باشتر وایە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت تاکو چارەسەرێکی کاریگەرت بۆ پێشنیار بکات.

ئەگەریش کێشەکەت ئاساییترە، دەتوانیت بە دەستکاریکردنی سیستەمی خواردنت چارەسەری بکەیت، بۆ نموونە دەتوانیت سپێناخ و گۆشتی مانگا و فاسۆلیا و سیندی بکەیتە نێو ژەمەکانتەوە.

ب.ع