سەردێڕ:

مەترسییەکانی کەمیی مەگنسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-08-01

6975 جار خوێندراوەتەوە

مەگنیسیۆم رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە جەستەدا، پارێزگاریی لە لێدانەکانی دڵ دەکات، کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نۆبەی دڵی لێدەکرێت.

گۆڤاری "Eat This" لە بابەتێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، مەگنیسیۆم بۆ تەندروستی دڵ گرنگە، هانی دەمارە خانەکان و ماسولکەکان دەدات و سیستمی بەرگی لەش و ئاستی گلوکۆز لە خوێندا رادەگرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە جەستەدا.

دەتوانرێت ڕۆژانە لەڕێگای خۆراکەوە بڕی ٤٠٠ ملیگرام مەگنیسیۆم بۆ جەستە دابینبکرێت، لەڕێگای خۆراکەکانی وەک، ئەڤۆگادۆ کە لە ٥٨ گرامدا لە %١٥ مەگنیسیۆمی تێدایە، چەرەسات بەتایبەت گازۆ و بادەم لە ٣٠ گرامیاندا بڕی ٢٠ ملیگرام مەگنیسیۆم بۆ جەستە دابیندەکەن.

سەوزەواتەکان وەک کەلەرم و کاهو و سپێناغ و مەعدەنوس لەگەڵ کەرەوز، بە نمونە کوپێک سپێناغ بڕی ١٥٧ ملیگرام مەگنیسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیە.

مۆز، بڕێکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، بەجۆرێک لە مۆزێکدا بڕی ٣٧ ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە.

شۆفان، لە ١٠ گرامیدا بڕی ١٧٧ ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە، هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن بەیانیان شۆفان بخۆن.

 

ب.ع