سەردێڕ:

محەمەد حەلبوسی داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکات

فۆتۆ: 
2020-08-01

4556 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کرد، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتێکی زووتردا بکرێت وەک وەڵامێک بۆ راگەیەندراوەکەی دوێنێی مستەفا کازمی، هاوکات، داوادەکات بە ئامادەیی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە وەڵامی راگەیەندراوەکەی مستەفا کازمی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەڕێگای تویتەرەوە بڵاویکردەوە، "پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتێکی زووتردا بەڕێوەبچێت"، باسی لەوەشکردووە، "حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەرنامەی حکومی و میتۆدی وەزاری خۆیان بەجێنەهێناوە، هەر ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و بێبەشبوون لە ژیانێکی سەربەرزانە لە خۆپیشاندانەکان بەردەوامبن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە دانیشتنی بەپەلە و گشتی پەرلەمان بە ئامادەیی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بەپێی مادەی ٦٤ لە دەستوری عێراقی کە ئەویش تاکە رێگای یاساییە بۆ هەڵبژاردنەکە، بەڕێوەبچێت و رێوشوێنە یاساییەکان بەردەوامبێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە لەسەر هەمووان هێزەکانیان لەپێناو هەڵگرتنی بەرپرسیاریتی بەرامبەر گەل بەکاربهێنن."

دوێنێ پێنجشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئامانجی حکومەتەکەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە."

صورة

صورة