سەردێڕ:

وێنە.. راوکردنی گەورەترین ماسی تونە لە روسیا

فۆتۆ: 
2020-08-01

22928 جار خوێندراوەتەوە

ماسیگرانی روسیا سەرکەوتنی خۆیان راگەیاند لەدوای ئەوەی گەورەترین ماسی تونەی شینیان لەناوچەیەک لە دورگەی کوریل لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە راوکرد.

بەرپرسانی بەندەری باکور باسیان لەوەکرد، "ئەو ماسیەی راوکراوە کێشەکەی دەگاتە نزیکەی ١٨٤ کیلۆگرام و ئەمە یەکەمجارە ماسیەک لەم جۆرە لە ناوچەکەدا بەدیکرابێت."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، نزیکەی ١٣ ماسی تونەی گەورەیان راوکردووە و پاشان بەرەو بەندەری ڤڵادیڤۆستۆک گواستراونەتەوە کە کێشی گشتیان نزیکەی دوو هەزار و ٥٦٧ کیلۆگرام بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم چالاکی راوکردنە بە دەستکەوتێکی مەزن بۆ راوکەرانی ماسی و کۆمپانیا بەرپرسەکانی سامانی ماسی لە ناوچەکە دادەنرێت.