سەردێڕ:

مەترسییەکانی زۆر بەکارهێنانی ئازارشکێن

فۆتۆ: 
2020-08-01

6499 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی مرۆڤەکان پەنا دەبەنە بەر خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان، وەك چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جەستەیان، بەڵام نازانن کە تاچەند زیان و مەترسیی بۆ تەندروستییان دەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "The Healthy" ئاماژەی بەوەکردوە، وێرای ئەوەی کە پزیشکان بەردەوام هۆشداریدەدەن لەبارەی زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان، بەڵام ئەمە بووە بە دیاردەیەك کە جیهانی گرتووەتەوە و کەسانێکی زۆر ئالودەی دەرمانی ئازارشکێن بوون.

ئازارشکێنەکان مەترسی توشبوون بە جەڵتەی لەناکاوی دڵ، تێكچوونی جگەر، لەبارچوونی منداڵ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، برینی گەدە و چەندین مەترسیی دیکە زیاتر دەکەن، بۆیە گرنگە واز لە خواردنیان بهێنرێت و لەجیاتی ئەوانە پەنا بۆ رێگەی سروشتی ببرێت.

 

ب.ع