سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشوازی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەین

فۆتۆ: 
2020-07-31

3519 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق راگەیاند و باس لەوە دەکات، پێشوازی عێراق دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد.

ئەمڕۆ هەینی، نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە لە عێراق رایگەیاند، "خۆشحاڵین بە داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١دا و هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی سەرەکی گەلە، لەسەر رێگای سەقامگیری و دیموکراتی لە عێراقدا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی و رێنمایی هونەری بە عێراق بە گوێرەی خواستی وڵاتەکە، بۆ گەرەنتیکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و ئەم راستگۆییە متمانەی میللەتیش بەدەستدەهێنێت."

ئەمشەو هەینی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا، رۆژی شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاریکرد و ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی حکومەتەکەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە.