سەردێڕ:

کازمی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عێراق راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-31

16826 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاری کرد.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئامانجی حکومەتەکەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە.

دەشڵێت، گرنگترین ئامانجی حکومەتەکەی ئامادەکاری و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکە لەسەر خواستی میللەت.

راشیگەیاند، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان بەمەبەستی گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت بوو.

کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەستی رزگارکردنی وڵات لە داڕوخان زنجیرەیەک گۆڕانکاریی کردووە شکۆی بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە و رێگەنادەن عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوەدەوڵەتی.

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکە.