سەردێڕ:

کازمی کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رادەگەیەنێت

فۆتۆ: 
2020-07-31

9293 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمشەو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە وتارێکدا کاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا رابگەیەنێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، "ئەمشەو هەینی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێک پێشکەشدەکات و لە وتارەکەشدا کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە رادەگەیەنێت."

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکە.

پێشتریش، مستەفا کازمی رایگەیاند، بە زووترین کات وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریدەکەن و وتیشی، "هەر کەسێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حکومەت هەیە، با چاوەڕێی هەڵبژاردنەکان بێت نەک حکومەت پەکبخات.