سەردێڕ:

وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانان: بنکەی راوێژکارى لە هەولێر دادەمەزرێنین

فۆتۆ: 
2020-07-31

5559 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانان لە شەرى دژى داعش رایگەیاند، هێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و تیمى راوێژکارى لە هەولێر دادەمەزرێنن بۆ روبەروبوونەوەى داعش.

مایەڵز کاگینز وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانان لە شەرى دژى داعش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەوان دڵنیان هێزەکانى عێراق و پێشمەرگە دەتوانن روبەڕوى داعش بووەستنەوە و وتیشى لەم ماوانەدا گفتوگۆکانى بەغداد و هەولێر چڕبوونەتەوە سەبارەت بە هێزى سەربازى دژى داعش.

راشیگەیاند، راوێژکارانى هاوپەیمانان ژمارەیان کەمتربووەتەوە و لە ئێستادا تەنها لە بەغداى پایتەختى عێراق کاردەکەن و بەوتەى ئەو لەماوەکانى داهاتوودا بە مەبەستى هەماهەنگى زیاتر لە هەولێریش بنکەى راوێژکارى بۆ هێزەکان هاوپەیمانان دەکەنەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٧٧ وڵات لەخۆ دەگرێت لە شەرى دژى داعشدا و ژمارەیەک وڵات تیایاندا پاڵپشتى سەربازى پێشکەشى عێراق دەکەن.