سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-31

3635 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٨١٠ چاکبوونەوە و ٥٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٨١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٨١٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٦١٦ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٩ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٢٤ هەزار و ٦٠٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٧٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٧ هەزار و ٤٣٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.