سەردێڕ:

چۆن خۆت لە ئازاری گەدە ڕزگار دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-07-31

10629 جار خوێندراوەتەوە

دروستبوونی ئازاری گەدە زۆرکات بەهۆی زۆرخۆری یان بەهۆی ناتەندروستی گەدەوە دەبێت، دەتوانرێت بە خواردنی بیبەری تون یان وەرزشکردن و گەرمکردنی شوێنی گەدە خۆت لە ئازاری گەدە ڕزگار بکەیت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژە بە چەند بیرۆکەیەک دەکات بەمەبەستی نەمانی ئازاری گەدە، ئەوانیش:

خواردنی بیبەری توون

ترشەڵۆکی گەدە کەم دەکاتەوە و کرداری هەرس ئاسان دەکات و ئازاری گەدە ناهێڵیت.

ئەنجامدانی یۆگا

هۆکارە بۆ باشکردنی کرداری هەرس و ئارامکردنی دەرون و نەمانی ئازاری گەدە

-خواردنی زەنجەفیل

هۆکارە بۆ نەمانی هەوکردنی گەدە و سوڕی خوێن ڕێک دەخات ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوە و نەمانی ئازاری گەدە

خواردنی برنج

لە خواردنی پەتاتە و شۆفان و خواردنە قورسەکان دوربکەونەوە بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ئازاری گەدەیان هەیە، هەوڵبدەن برنج بخۆن کە ماوەیەکی کەم لە گەدەدا دەمێنێتەوە و هەرسکردنی ئاسانە.

گەرمکردن

گەرمکردنی ناوچەی گەدە یارمەتیدەرە لە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی گەدە و  لە ماوەیەکی کەمدا ئازاری گەدە ناهێڵێت.

ژ.ن