سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی خێزانی بەرپرسێکەوە فڕۆکەیەکی عێراقی ناتوانێت لەکاتی خۆیدا بفڕێت

فۆتۆ: 
2020-07-31

32899 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، لە فڕۆکەخانەی بەغدا فڕینی فڕۆکەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر دوادەکەوێت، بەهۆی چاوەڕوانکردنی خێزانی بەرپرسێکی حکومەتی عێراقەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، کۆمەڵێک گەشتیاری فڕۆکەخانەی بەغدا، کە بەرەو بەیروتی پایتەختی لوبنان گەشت دەکەن ناڕازین دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لە کاتی خۆیدا نافڕێ، بەهۆی چاوەڕوانکردنی خێزانی بەرپرسێکی حکومەتەوە.

بڵاوبوونەوە ئەم گرتە ڤیدیۆیەش ناڕەزایەتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی عێراقدا لێکەوتەوە و بەوجۆرە لێکدرایەوە، جیاوازی چینەکان لە وڵاتدا بە جۆرێک قوڵبووەتەوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر بڕیار لەسەر کاتی گەشتە ئاسمانییەکان دراوە، بەڵام بەهۆی چاوەڕوانکردنی خێزانی بەرپرسێکەوە سەرجەم ئەو بڕیارانە پێشێل دەکرێن.