سەردێڕ:

سودەکانی زوو لە خەو هەستان

فۆتۆ: 
2020-07-31

9500 جار خوێندراوەتەوە

دەبێت چەند جار توشی ئەو ساتە بووبیت ئەلارمەکەت لێیداوە و بێدەنگ کردووە و دووبارە نوستیتەوە، لە ئەنجامیشدا درەنگ کەوتوویت، بەڵام ئەگەر سودەکانی زوو لە خەوهەستان بزانیت هەرگیز ئەم کارەت دووبارە ناکەیتەوە، دەیکەیت بە خوویەکی ژیانی ڕۆژانە کە بەیانیان زوو بەخەبەربێیت.

ماڵپەڕی نەواعم لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار سوودی زوو لە خەوهەستان کردووە لە بەیانیاندا:

١. دەرفەتێکە بۆ بەدەستهێنانی چەند ساتێکی ئارام و بێدەنگ، بەتایبەت بۆ ئەوانەی خێزاندارن و منداڵیان هەیە، لەو کاتەدا دەتوانن وەرزشی یۆگا و حەوانەوە بە مێشک و جەستە بدەن، ئەم کارە چالاکی و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

٢.دەرفەتێکە بۆ هەبوونی کاتێکی تایبەت بە خۆت، ئەگەر منداڵ و هاوسەر هەبێت لەو کاتەدا هەر خۆت دەبیت و کەمێک مێشک و دەروون ئارام دەکەیتەوە، بیرکردنەوە و ویست و هەستەکان رێکدەخەیتەوە، بۆ نمونە یۆگا یان نوێژکردن و پارانەوە یان خوێندنەوە و بیرکردنەوە یاخود وەرزشکردن و گەرماوکردن.

٣.کاتێکی زیاتر لەبەردەستدا دەبێت بۆ کردنی ئەوکارانەی کە بەهۆی سەرقاڵی کارەکانی ترەوە دەرفەت بۆیان نەڕەخساوە، وەک بازاڕکردن و پاککردنەوەی ماڵ و کۆبوونەوەی هاورێیانە.

٤.دەرفەتێکی باشە بۆ بەهێزکردنی توانای کۆنترۆڵکردنی دەروونت، هەر ئەو ساتەی کە لەبری ئەوەی دووبارە دوای لێدانی ئەلارمەکە بخەویتەوە لە خەو هەڵدەستیت، ئەمە هاندەردەبێت بۆ زیادکردنی توانای کۆنترۆڵکردنی دەروون.

للأم.. 4 فوائد هائلة وراء الاستيقاظ مبكراً

ئ.ل