سەردێڕ:

بە تۆمەتی بەرتیلدان بە بەرپرسێکی عێراق دوو بەڕێوەبەری یونائۆیڵ سزادران

فۆتۆ: 
2020-07-30

2912 جار خوێندراوەتەوە

دادگای لەندەن بە تۆمەتی بەرتیلدان بە بەرپرسێکی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ستێفن وایتلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای یونائۆیڵ سەپاند.

دەستەی لێکۆڵینەوە لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە لەندەن لەدوای بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ستێفن وایتلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای یونائۆیڵ کە ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە، بە تۆمەتی پێدانی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار بەرتیل لەبەرامبەر دەستکەوتنی رێککەوتننامەی نەوتی بە بەهای ٥٥ ملیۆن دۆلار لەدوای روخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

باس لەوەشکراوە، ستێفن وایتلی پێشتر بەڕێوەبەری یونائۆیڵ بووە لە عێراق، کازاخستان و ئەنگۆلا، بە هەفتەیەک دوای زیاد عەقیل بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە عێراق سزادراوە، کە ئەویش بەهەمان تۆمەت سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

عەقیل باسی لەوەکرد، "ئەم خەرجیانە لەپێناو هۆکاری ئەمنی بوون"، لەکاتێکدا وایتلی رەتیکردەوە زانیاری لەسەر ئەو هۆکارانە هەبێت، هاوکات، پارێزەرانی دۆسیەی عەقیل و وایتلی دڵنیایان کردەوە، "دوو تۆمەتبارەکە بەم سزادانە باجدەدەن."