سەردێڕ:

وێنە.. ژیانی بەشێک لە عێراقییەکان لە گەرمای هاویندا

فۆتۆ: 
2020-07-30

4735 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵێک وێنەیان بڵاوکردووەتەوە تیایاندا دەردەکەوێت، چۆن بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراق پارێزگاری لە فێنکی جەستەیان دەکەن لەکاتێکدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکە و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، وێنەی بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراقیان بڵاوکردەوە کە چۆن رۆژەکانیان لە گەرمای هاویندا بەڕێدەکەن، بەپێی ئامارەکان رۆژی سێشەممەی رابردوو پلەی گەرما لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ٥٢ پلەی سەدی نزیکبووەوە، ئەمەش یەکێکە لە بەرزترین ئاستەکانی پلەی گەرما کە شارەکە بەخۆیەوە بینیویەتی.

A man sells cold water in Baghdad

Two men stand under an outside shower in central Baghdad

Iraqi men cool off under a public shower at a street in central Baghdad

زۆرێک لە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان ماونەتەوە، هەندێکیشیان لە ناوەڕاستی بەغدادا بەمەبەستی خۆفێنککردنەوە، دەچنە ژێر ئاوی دوشەکانەوە.

An Iraqi boy dives into the Tigris river in Mosul

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، بەشێک لە هاوڵاتیان سەرقاڵی مەلەکردن و کات بەسەربردنن.