سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-30

2003 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٥٦٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٩٧٠ چاکبوونەوە و ٥٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٦٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٧٥ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، " هەزار و ٩٧٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٥٤٢ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٢١ هەزار و ٢٦٣ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٥ هەزار و ٥٤٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.