سەردێڕ:

بەغدا بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکان پێشنیازێک دەدات بە هەولێر

فۆتۆ: 
2020-07-30

30137 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، پێشنیازێک دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی دەروازە سنورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، دەستەی دەروازە سنورییەکان، پێشنیازێک دەخاتە بەردەم هەولێر بۆ ئەوەی دەروازە سنورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا و ئاماژە بەوەشدەکات، پێشنیازەکە بۆ مەرجی رێککەوتن لەگەڵ هەرێم پێشکەش دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دوێنێ چوارشەممە، سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا کۆبووەوە.