سەردێڕ:

لە خانەقین داعش هێرشیکردە سەر هێزە عێراقییەکان

فۆتۆ: 
2020-07-30

2368 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی سکای نیوز رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە، دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکان زیانە گیانی و ماددییەکانیان بڵاونەکردووەتەوە."

پێشتر، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش دەستپێکردووە و دەیانەوێت ناوچەیەکی ئارام دروستبکەن تاوەکو، ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

رۆژی سێشەممەش، لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی عەگبە لە قەزای هیتی رۆژئاوای ئەنبار، ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای ٢٩ی فیرقەی حەوتی هێزی زەمینی کوژرا.  

هەر لەو بۆسەیەدا ئەفسەرێکی تریش بە پلەی مولازم کوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون.