سەردێڕ:

نیشانە پێشوەختەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک

فۆتۆ: 
2020-07-30

12859 جار خوێندراوەتەوە

سڤیتلانا زوبایلۆڤا پزیشک لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ، ئاماژەی بەوەکردووە کە چۆن بتوانیت نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک بزانیت.

ئەو پزیشکە ئاشکرایکردووە لەکاتی دەرکەوتن و ناسینەوەی نیشانەکان خێرا سەردانی پزیشک بکرێت، هەروەک لەماڵپەڕی نوفوستیدا هاتووە.

١.بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە زیاتر بێت لە ١٤٠/٩٠

٢.خەستبوونەوەی خوێن و کەمتر چوونی بۆ بەشەکانی جەستە و بوونی تۆپەڵی خوێن.

٣.بەرزبوونەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا کە هۆکارە بۆ تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن.

٤.بوونی گرفت لە دڵدا، وەک تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و دڵە کوتە

٥.سڕبوونی هەندێک بەشی جەستە، وەک سڕبوونی لایەکی دەستی یان قاچی

٦.هەستکردن بە قرخە و کۆکە و ڕەقبوونی ماسولکەکان

٧.تەنگەنەفەسی بەتایبەت لەکاتی خەودا

ئەو پزیشکە ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی خووەکانی ژیانی ڕۆژانەیان ناتەندروستە و قەڵەون و ژانەسەری بەردەوامیان هەیە و خۆیان زۆر ماندوو دەکەن، ئەگەری توشبوونی بە جەڵتەی مێشک زیاترە بە بەراورد بە کەسانی تر.

ئ.ل