سەردێڕ:

عێراق گۆڕانکاری لە دوو پۆستی باڵای سەربازیدا دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-29

4808 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا كازمی هەریەك لە لیوا روكن عەبدوڵڵا رەمەزان جبوری بۆ فەرماندەی فیرقەی ١٤ی سوپا و لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاوی بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا دیاریكرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكی دەركردووە كە تیایدا لیوا روكن عەبدوڵڵا رەمەزان جبوری بۆ فەرماندەی فیرقەی ١٤ی سوپای عێراق دیاریكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە چوارچێوەی فەرمانەكەدا، لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاوی بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا دیاریكراوە.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، مستەفا كازمی لە ٧ی ئایاری ئەمساڵەوە بووە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، تا ئێستا چەندین گۆڕانكاری لە پۆستە ئیداریی، ئەمنیی و سەربازییەكاندا كردووە.