سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-29

2351 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٧٤ چاکبوونەوە و ٦٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٦٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٩١٣ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، " دوو هەزار و ١٧٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٥٨٠ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٨ هەزار و ٣٠٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٣ هەزار و ٤٦١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.