سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە بەغدا پێنج هاوڵاتی بریندار بوون

فۆتۆ: 
2020-07-29

1682 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە مینی پاسێک لە بەغدا تەقیوەتەوە و پێنج هاوڵاتیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، "بۆمبەکە لەناو مینی پاسێکی جۆری کیادا چێنراوە و لەنزیک وێستگەی سوتەمەنی ئەلکەیلانی لە ناوچەی باب ئەلشەرقی لە ناوەڕاستی بەغدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون."

ئەوەشی خستەڕوو، "تەقینەوەکە چەند زیانێکی ماددیی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستا ئاشکرا نییە چ لایەنێک لە پشت رووداوەکە بووە."

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک بە موشەک ناوچە جیاوازەکانی شاری بەغدا کراوەتە ئامانج، دواترینیان دوو شەو لەمەوپێش بوو، کە سێ موشەکی کاتیۆشا سەربازگەی تاجی کردە ئامانج.