سەردێڕ:

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-29

7434 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق لە بۆسەیەکی داعشدا لە رۆژئاوای ئەنبار کوژرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی عەگبە لە قەزای هیتی رۆژئاوای ئەنبار، ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای ٢٩ی فیرقەی حەوتی هێزی زەمینی کوژراوە.

باسی لەوەشکردووە، هەر لەو بۆسەیەدا ئەفسەرێکی تریش بە پلەی مولازم کوژراوە و دوو سەربازیش برینداربوون.

هێرش و کردەوەکانی چەکدارانی داعش لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەردەوامن و لەو هێرشانەدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامانی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان کراونەتە ئامانج و نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا فەرماندەیەکی دیکەی لیوا لە تارمییەی باکوری بەغدا کوژرا.