سەردێڕ:

وەزیرانی ناوخۆی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەوەدان

فۆتۆ: 
2020-07-29

6243 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.

هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، "عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە  کۆبوونەوەدایە." دەشڵێت، "ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی خاڵە سنورییەکان و پرسی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە کوردستان دەوام دەکەن و موچەکانیان سەر بە عێراقە."

هاوکات، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و پاراستنیان.

باسی لەوەشکرد، "بڕیارە دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بخەنەروو."

لەماوەی رابردوودا، شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق هاتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەدا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.