سەردێڕ:

خۆپيشاندان لە عێراق بەردەوامە و شەوی ڕابردوو خۆپيشاندەرێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-28

1476 جار خوێندراوەتەوە

خۆپيشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی ديکەیی عێراق بەردەوامە و شەوی ڕابردوو بە هۆی ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنييەکانەوە، خۆپيشاندەرێک کوژرا و زياتر لە ٣٠ کەسيش بريندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕايگەياند، ژمارەيەک تێکدەر تێکەڵ بە خۆپيشاندەران بوون و ڕوبەڕوی هێزە ئەمنييەکان بونەتەوە هەوڵيانداوە پشێوی دروستبکەن، جەختيشيکردەوە کە نابێت تەقە لە خۆپيشاندەران بکرێت.

٢٦ی ئەم مانگە لە بەغدا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بەردەوامى پێدرایەوە و بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە دوو کەس کوژران و چەندین خۆپیشاندەریش برينداربوون.

لە مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی ڕابردوو خۆپيشاندانی فراوان لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕێوەچوو بەهۆيەوە حکومەتی عادل عەبدول مەهدی هەڵوەشايەوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتى تەندروستیی عێراقیش زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە هەشت هەزار كه‌سیش برینداربوون.