سەردێڕ:

زیانەکانی رووداوەکەی شەوی رابردووی بنکەی تاجی بەغدا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-28

7826 جار خوێندراوەتەوە

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، لە رووداوەکەی دوینێ شەوی بنکەی تاجی بەغدا زیان بە فڕۆکەیەکی سوپا و کارگەیەکی دروستکردنی تۆپ و چەک کەوتووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق پاش رووداوەکەی شەوی رابردووی بنکەی تاجی لە بەغدا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سێ کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سوپای عێراق لە تاجی کرا، کە لە ناوچەی "سبع البور"ەوە هەڵدرابوون."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "کاتیۆشاکان بەر پێگە سەربازییەكانی عێراق كەوتوون و یەکەمیان بەر پۆلی ١٥ لە فڕۆكەوانی سوپا كەوتووە و زیانی زۆری بە یەكێك لە فڕۆكەكانی سوپا گەیاندووە، دووەمیشیان بەر كارگەیەکی دروستكردنی تۆپ و چەك كەوتووە و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بووە، کاتیۆشای سێیەمیش بەر پۆلی دووەمی فڕۆکەكانی سوپا كەوتووە و نەتەقیوەتەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و رادەستی یاسایان دەکەن بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن، هاوکات بۆ ئەوەی سەرەوەری خاکی عێراق پارێزراو بێت."

شەوی رابردوو، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، سێ کاتیۆشا ئاڕاستەى سەربازگەى تاجى لە باکورى شارى بەغدا کرا.