سەردێڕ:

چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی سپایکەر لە عێراق روویدا

فۆتۆ: 
2020-07-28

2319 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، چەند تەقینەوەیەک لەناو بنکەی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە و بەوهۆیەوە ئاگر لەناو بنکەکەدا کەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە کە بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو بنکەکەدا و تاوەکو ئێستا سروشتی تەقینەوەکان نازانرێت، هاوکات، هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، "لە کاتژمێر ١١ی شەوی ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی ئاسمانی ماجید ئەلتەمیمی لە سەڵاحەدین روویداوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە."

شەوی رابردوو، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سێ کاتیۆشا لە بنکەی سەربازی تاجی بەغدا کەوتەوە، کە بنکەکە سەر بە هێزەکانی ئەمریکایە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش باسی لەوەکرد، ئەوکاتیۆشایانە هێلیکۆپتەرێکی عێراقییان بە ئامانج گرتووە.