سەردێڕ:

خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ چی لە جەستە دەکات؟

فۆتۆ: 
2020-07-28

25721 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵ و لە بەیانیاندا سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر لەگەڵ چەند قاشێک لیمۆ تێکەڵبکرێت جەستە لە زۆر گرفت ڕزگاری دەبێت.

ماڵپەڕی یەومیز ئەلەکترۆنی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک سوودی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ کردووە بە گەدەی بەتاڵ و لە بەیانیان زوودا، ئەوانیش:

١.کرداری هەرس باش دەکات و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە

٢.میزکردن باشتر دەکات و گرفتەکانی میزەڵان ناهێڵێت و گورچیلەکان پاکدەکاتەوە

٣.بەرگری جەستە بەهێز دەکات، چونکە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایە.

٤.پێست خاوێن دەکاتەوە، بەهۆی بوونی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسان تێیدا دژی چرچی ڕوخسار دەوەستێتەوە.

٥چالاکی جەستە زیاد دەکات، چونکە ئایۆنی سالبی تێدایە کە ڕۆڵی هەیە لە پێدانی وزە بە لەش.

٦بەهۆی بۆنەکەی و ئایۆنی سالب تێیدا هەستی خەمۆکی و بێزاری کەمدەکاتەوە،

٧دەم و ددان و پوک بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات

٨کێشی جەستە دادەبەزێنێت، بەهۆی دەوڵەمەندی لیمۆ بە ماددەی ڕیشاڵی ئەلبەکتین ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

هذا ما يحدث عند شرب الماء الدافئ مع الليمون على الريق | دنيا الوطن

ئ.ل