سەردێڕ:

سێ کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تاجی ئەمریکییەکان لە بەغدا کرا

فۆتۆ: 
2020-07-27

2881 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا سێ کاتیۆشا ئاڕاستەى سەربازگەى تاجى لە باکورى شارى بەغدا کرا.

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سێ کاتیۆشا لە بنکەی سەربازی تاجی بەغدا کەوتەوە، کە بنکەکە سەر بە هێزەکانی ئەمریکایە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش باس لەوەدەکات، ئە وکاتیۆشایانە هێلیکۆپتەرێکی عێراقییان بە ئامانج گرتووە.

هاوکات، تا ئێستا بە فەرمی زیانەکانی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و لایەنە ئەمنییەکان باس لەوەدەکەن، هێشتا لە لێکۆڵینەوەدان.