سەردێڕ:

کازمی بڕیارێکی 'گرنگی' دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-27

49718 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە، لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە چاودێری دەروازەکان بکات تاوەکو، هیچ لایەنێکی دەرەکی دەروازەکانی لەژێردەسەڵاتدا نەبێت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رەزامەندیدا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێری کردنی دەروازەکان و هەڵوەشاندنەوەی کۆنتڕۆڵکرنی دەروازەکان لەلایەن لایەنە دەرەکییەکان و خستنەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت لە هەموو پارێزگاکاندا و داوای لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووە بڕیارەکەی جێبەجێ بکەن.

لە بڕیارەکەی کازمیدا ئەوەش هاتووە، ئەو لیژنەیە دەبێت کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان هەڵبسەنگێنێت و هەر دەروازەیەک لە ناوەوەی پارێزگاکاندا بەڕێوەببردرێت.

لە ماوەی رابردوودا، سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزی پێویستیان رەوانەی ١٤ دەروازەی سنوری کردووە کە چوار لەوان دەروازەى ئاویین.

پێشتریش، مستەفا کازمی رایگەیاند، دەروازە سنورییەکان لە دەستێکی ئەمیندا نین و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی کەسانی گەندەڵەوە، هەربۆیە کۆنتڕۆڵکردنەوەیان ئەرکی حکومەتە.