سەردێڕ:

مەترسییەکانی کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-07-26

11436 جار خوێندراوەتەوە

مەگنیسیۆم رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە جەستەدا، پارێزگاریی لە لێدانەکانی دڵ دەکات، کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نۆبەی دڵی لێدەکرێت.

گۆڤاری Eat This لە بابەتێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، مەگنیسیۆم بۆ تەندروستی دڵ گرنگە، هانی دەمارە خانەکان و ماسولکەکان دەدات و سیستمی بەرگی لەش و ئاستی گلوکۆز لە خوێندا ڕادەگرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە جەستەدا.

دەتوانرێت ڕۆژانە لە ڕێگەی خۆراکەوە بڕی ٤٠٠ ملیگرام مەگنیسیۆم بۆ جەستە دابینبکرێت، لە ڕێگەی خۆراکەکانی وەک، ئەڤۆگادۆ کە لە ٥٨ گرامدا لە %١٥ مەگنیسیۆمی تێدایە، چەرەسات بەتایبەت گازۆ و بادەم لە ٣٠ گرامیاندا بڕی ٢٠ ملیگرام مەگنیسیۆم بۆ جەستە دابیندەکەن.

سەوزەواتەکان وەک کەلەرم و کاهو و سپێناغ و مەعدەنوس لەگەڵ کەرەوز، بە نمونە کوپێک سپێناغ بڕی ١٥٧ ملیگرام مەگنیسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیە.

مۆز، برێکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، بەجۆرێک لە مۆزێکدا بڕی ٣٧ ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە.

شۆفان، لە ١٠ گرامیدا بڕی ١٧٧ ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە، هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن بەیانیان شۆفان بخۆن.

ب.ع