سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا روویدا

فۆتۆ: 
2020-07-26

6087 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدای پەیتەختی عێراق، لە سەربازگەیەک کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیەوە، کە سەربازگەکە فەوجێکی حەشدی شەعبی تێدایە.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە بەغدا راگەیاند، تەقینەوەکە لە سەربازگەی سەقەڕ لە ناوچەی دۆرە لە شاری بەغدا بووە و فەوجێکی حەشدی شەعبی تێدایە.

باسی لەوەشکرد، بەر لە تەقینەوەکە چەند فڕۆکەیەک بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سوڕاونەتەوە، بەڵام ھێشتا دیار نیە کۆگاکە خۆی تەقیوەتەوە یان کراوەتە ئامانج.

هاوکات سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی رایگەیاند، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و کۆگانەکردنى چەک و تەقەمەنییەکانەوە، تەقینەوەکە رویداوە.

شەوی ٢٤ی ئەم مانگەش، دوو کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازیی بەسمایە کرا لە بەغدا کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە