سەردێڕ:

نیشانە شاراوەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

فۆتۆ: 
2020-07-26

9168 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان ڕایدەگەیەنن بەشێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس ڕوون نین و کاتێکی زۆرتری دەوێت تاکو کەسی توشبوو هەستی پێدەکات، لەو کاتەشدا ئەگەری هەیە چارەسەرکردنی سوودی نەبێت.

ماڵپەڕی میدیک فۆروم لە بابەتێکی پزیشکیدا نوسیوویەتی، کۆمەڵێک نیشانەی شاراوە ئاماژەن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس، پزیشکانیش ئاشکرایدەکەن زوو درککردن بە نیشانەکان و چارەسەر وەرگرتن لە قۆناغی زوودا لە %٨٥ چەنسی مانەوەی کەسەکە لە ژیاندا زیاتردەکات.

نیشانەی یەکەمی نەخۆشییەکە لەکاتی هەستپێکردنیدا خێرا سەردانی پزیشک بکرێت بریتییە لە گۆڕینی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو، ئەگەر سپێنەی چاو بوو بە رەنگی زەرد ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس.

گرفتەکانی پێست وەک خوران و هەوکردن و دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی ئاماژەن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.

لە خراپترین نیشانەکانی گۆڕینی رەنگی میزە بۆ قاوەی، باشترە پشکنینی پیسایی بکرێت، کە هۆکارە بۆ تێکچوونی ئاستی چەوری لەش و گەدە ناتوانێت بە باشی چەوری هەرس بکات.

جگەلەوە دەکرێت ڕەنگی پیسایی جیاواز بێت، کە هۆکارەکەی هەرس نەبوونی چەوری و شلەی پەنکریاسە، هەردووکیان ڕەنگی پیسایی دەگۆڕن.

لە نیشانەیەکی تری ئەو نەخۆشییە بوونی گرێیە کە لەگەڵیدا ئازارێکی زۆر لە بەشی سەرەوەی سکدا دروست دەبێت، لە زۆربەی کاتدا شەوان ئازارەکەی توندتر دەبێت.

Image result for أطباء يكشفون علامات لسرطان البنكرياس

ب.ع