سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلاری لیبی روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-26

21315 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنی فرۆشتنی دۆلاری لیبیەوە هۆشداریدەدات، هەندێک کەسیش  باس لەوەدەکەن، ئەو دۆلارە ئەمریکییانەی لەلایەن بانکە لیبییەکانەوە خاوەنداری دەکرێن بە نرخێکی کەمتر لە نرخی خۆی لە بانکەکانی عێراقدا دەفرۆشرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق هۆشداریدا لەبارەی ساغکردنەوەی دۆلاری لیبی لە بانکە عێراقییەکان بە نرخێکی کەمتر لە دۆلاری ئەمریکی، هەر بەپێی بڵاوکراوەکان کە لەلایەن کەسانی نەناسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، "ئەم دۆلارانە بلۆک کراون و لە زۆرێک لە بانکەکانی دیکە کاریان پێ ناکرێت."

ئەمەش یەکێکە لەو بڵاوکراوانەی بووتە جێگەی مشتومڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

باس لەوەشکراوە، فرۆشیارەکان ژمارەی تورکی دائەنێن و لەگەڵ کڕیارەکاندا لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون لە تورکیا پارەکەیان بدەنێ، بەڵام لەگەڵ بردنی بڕە پارە دانراوەکەدا خۆیان لە کڕیارەکان دەشارنەوە.

بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەشکردووە، "ئەم جۆرە پارەیە بوونی نییە، لێکۆڵینەوەش لە بابەتێک کە بوونی نییە بووەتەهۆی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ لایەنی دیاریکراو لەناوەوە و دەرەوەی عێراق."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لایەنێک یان کۆمپانیایەک بانگەشە بۆ فرۆشتنی ئەم جۆرە پارەیە لە رێگەی پەرەی فەڕمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکات و هاوڵاتیان هەڵبخەڵەتێنێت بەوەی دۆلاری ئەمریکی هەیە کە خاوەندارێتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بانکی ناوەندی لیبیا، باوەڕپێکراو نییە، لەگەڵ ئەوەی ئەم چالاکییانە کاری کەسانی نەفس نزمە."

لە ساڵی ٢٠١١، شۆڕشی نیشتیمانی کۆتایی بە دەسەڵاتی معەمەر قەزافی هێنا، بەڵام وڵاتەکە کەوتە ناو پشێوییەکی ئەمنی وا کە شەڕی لەنێوان حکومەت و هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دروستکرد.