سەردێڕ:

عێراق ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-26

10059 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بڕیایدا، لە ٣٠ی ئەم مانگەوە، تاوەکو ٩ی ئاب، بەهۆی جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراقدا جێبەجێبکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری دەکرد لەوانەش، لە ٣٠ی ئەم مانگەوە، تاوەکو ٩ی ئاب، بەهۆی جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراقدا جێبەجێبکرێت، دەشڵێت، "نۆرینگە تایبەتیەکان بە مەرجی پابەندبوون بە رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکرێنەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رادەسپێردرێت تاوەکو لەگەڵ وڵاتی کوێتدا بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوردەکردنی ئۆکسجین."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٠ هەزار و ٣٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٣٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ هەزار و ٢١٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.