سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-26

2070 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٧٦٠ چاکبوونەوە و ٦٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٢٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک  ٦٠٩ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٧٦٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٥١ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٠ هەزار و ٣٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٣٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ هەزار و ٢١٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.