سەردێڕ:

دابەشکردنی موچەی تەمموزی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2020-07-26

82917 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەکان. دەشڵێت، "فەرمانبەران دەتوانن لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە موچەکانیان وەربگرن."

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە ئەمڕۆوە دەست بە ناردنی موچەی وەزارەتەکان بۆ سەر هەژمارەکانیان کراوە و فەرمانبەران دەتوانن لە پێش جەژندا موچەکانیان وەربگرن.

راشیگەیاندووە، فەرمانبەران لە هەر شوێنێکی وڵاتدا بن لە رێگەی ئەو کارتە ئەلیکترۆنییەی پێیاندراوە دەتوانن موچەکانیان وەربگرن.

وابڕیاربوو دوێنێ لە عێراق دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە یەک رۆژ وەرگرتنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دواکەوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی بەدواداچوونێکى وردیی ئێن ئاڕ تى دەرکەوتووە حکومەتى هەرێم بۆ ئەم مانگە بەشى ئەوە پارەى دەستکەوتووە کە بەر لە جەژن موچەى مانگى سێی ئەمساڵ دابەشبکات، بەڵام خۆى دابەشى ناکات.