سەردێڕ:

ئەو رەفتارانەی هەستی بیستن لاواز دەکەن

فۆتۆ: 
2020-07-26

13186 جار خوێندراوەتەوە

کەمبوونەوەی توانای بیستن یاخود لەدەستدانی لەو کێشە تەندروستییە گەورانەن کە تووشی مرۆڤ دەبن و کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانکردنی دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "The Healthy" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو رەفتارانە کردووە کە زیان بەگوێیەکان دەگەیەنن بەشێوەیەکی درێژخایەن، بەم جۆرە:

-زۆر چوون بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان کە گۆرانیی بە دەنگی بەرز لێبدرێت، چونکە ئەگەر تێكڕای دەنگەکە بەرزبێت ئەوا زیان دەگات بەگوێیەکان، بۆیە پیویستە کەم لەو شوێنانە بمێننەوە و ئەگەریش لەوێ بوون ئەوا داخەری گوێیەکان بەکاربهێنن.

-کارکردن لەو شوێنانەی کە ژاوەژاویان زۆرە و ئامێری گەورە کاریان تێدا دەکات ئەوا زیان بەگوێیەکان دەگات بەشێوەیەکی درێژخایەن.

-لەکاتی چالاکییە وەرزشییەکان و پاڵەوانێتییەکاندا کەسانێکی زۆر هاواردەکەن بەدەنگێکی بەرز و پێ دەکوتن بەزەویدا، ئەمەش وادەکات دەنگەدەنگێکی زۆر دروست ببێت کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای بیستن.

-زۆر بەکارهێنانی بیستۆك بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە شەوانە بیستۆکەکانیان لەگوێ دەکەن ئینجا دەخەون، بەم جۆرە زیان بە گوێیەکانیان دەگات و توانای بیستن لاوازدەبێت.

ب.ع