سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لافاو ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی سعودیە دادەپۆشێت

فۆتۆ: 
2020-07-26

50202 جار خوێندراوەتەوە

بارانێکی هاوینەی بەخوڕ پارێزگای تائیفی سعودیەی گرتەوە و لە بەشێک لە شەقامەکان لافاو تاوەکو جامی ئۆتۆمبێلەکان هات، هاوکات، کێشەی لە هاتوچۆکردنی هاوڵاتیاندا دروستکرد.

بەم هۆکارەش، زیاتر لە ٤٥ تیمی فریاکەوتن بە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکەدا بڵاوکرانەوە بۆ پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و پشکنینی مۆلیدە و موزەخەکانی ترومپای ئاوی ناوچەکە بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی بە باشترین شێوە لەماوەی بارانبارینەکەدا کاردەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی باشماخ و تەوێڵەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە ناوچەکانی خوارووی عێراق بارانباری.